06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، سێ مليۆن و ٧٤٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته ٢٥٨ هەزار و ٥١١ كەس، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٢٤٧ هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسهكه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ مليۆن و ٧٤١ هەزار و ٢٧٦ كه‌س.
- قورسترین ئاماری كۆرۆنا له ئه‌مریكا تۆماركراوە
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه. تا ئێستا لەو وڵاته یه‌ك ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٧٦١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ٧٢ هەزار و ٢٧٥ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه:
''ئیسپانیا ٢٥٠ هه‌زار و ٥٦١ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢١٣ هه‌زار و ١٣ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٩٤ هه‌زار و ٩٩٠ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٧٠ هه‌زار و ٥٥١ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٦٧ هه‌زار و حه‌وت حاڵه‌ت، رووسیا ١٦٥ هەزار ٩٢٩ حاڵه‌ت، توركيا ١٢٩ هەزار و ٤٩١ حاڵه‌ت، بەڕازيل ١١٥ هەزار و ٩٥٣ حاڵه‌ت، ئێران ٩٩ هەزار و ٩٧٠ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٨٨٣ حاڵه‌ت، كەنەدا ٦٢ هەزار و ٤٦ حاڵه‌ت، پیرۆ ٥١ هەزار ١٨٩ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٠ هەزار و ٥٠٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٤٩ هەزار ٤٣٦ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤١ هەزار و ٨٧ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣١ هه‌زار و ٨٨١ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٠ هه‌زار و ٢٥١ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و نۆ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٢٦ هه‌زار و ٢٥ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٥ هەزار ٧٠٢ حاڵه‌ت، سوید ٢٣ هەزار ٢١٦ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٢ هه‌زار و ٥٥٠ حاڵه‌ت، چیلی ٢٢ هەزار ١٦ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢١ هەزار ٩٨٣ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢٠ هەزار ١٩٨ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ١٨ هه‌زار و ٣٥٠ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ١٧ هه‌زار و ١٤٢ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٦ هەزار ٣١٤ حاڵه‌ت، ژاپۆن ١٥ هەزار ٩٦٥ حاڵه‌ت، نەمسا ١٥ هەزار ٦٥٠ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٥ هه‌زار و ١٩٢ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ١٤ هه‌زار و ٦٤٧ حاڵه‌ت، رۆمانیا ١٣ هه‌زار و ٨٣٧ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ١٣ هه‌زار و ١٨٤ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٢ هەزار ٧١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٠ هەزار ٩٢٩ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ١٠ هەزار ٨٠٦ حاڵه‌ت و فلیپین ١٠ هەزار چوار حاڵه‌ت''.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌و وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌یه:
''به‌ریتانیا ٢٩ هه‌زار و ٤٢٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٩ هه‌زار و ٣١٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٥ هه‌زار و ٦١٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٥ هه‌زار و ٥٣١ حاڵه‌ت، بەلجيكا هه‌شت هەزار و ١٦ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل حه‌وت هه‌زار و ٩٥٨ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا شه‌ش هه‌زار و ٩٩٣ حاڵه‌ت، ئێران شه‌ش هەزار و ٣٤٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ١٦٨ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، كەنەدا چوار هەزار و ٤٣ حاڵه‌ت، توركيا سێ هەزار و ٥٢٠ حاڵه‌ت، سوید دوو هەزار ٨٥٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك دوو هه‌زار و ٥٠٧ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، هیندستان هه‌زار و ٦٩٥ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت، رووسیا هه‌زار و ٥٣٧ حاڵه‌ت، پیرۆ هه‌زار و ٤٤٤ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٣٣٩ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ٧٤ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٨٧٢ حاڵه‌ت، رۆمانیا ٨٥٤ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ٧٢٣ حاڵه‌ت، فلیپین ٦٥٨ حاڵه‌ت، نەمسا ٦٠٦ حاڵه‌ت، ژاپۆن ٥٦٩ حاڵه‌ت، پاكستان ٥٢٦ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ٣٢٧ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ٢٥٥ حاڵه‌ت، چیلی ٢٧٥ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ٢٣٨ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٠٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٨٣ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٤٦ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ١٠٧ حاڵه‌ت، سینگاپور ١٨ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٢ حاڵه‌ت''.