Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
خەرتووم ــ AA
راگەیاندرا کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەمیانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتووم کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١١٣ کەس.
لیژنەی پزیشکان لە سوودان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە تا دێت ژمارەی کوژراوانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتووم بەرز دەبێتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە کە بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەمیانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتووم کوژراون لە ١٠٠ کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٣ کەس.
رۆژی دووشەممەی رابردوو ھێزە ئەمنییەکانی سوودان گۆڕەپانی مانگرتووەکانیان لە ناوەڕاستی خەرتوومی پایتەخت گەمارۆدا و، بە زەبری ھێز بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران کرد.
لەمیانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕینەکاندا کە لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتووم ئەنجام دەەدرێت، خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر دەکەن، دەسەڵات رادەستی حکوومەتێکی مەدەنی بکات.