Barış Seçkin
21 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2019
رۆما - AA
كاته‌كانی ده‌مه‌وئێواره، له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌له‌مێك ژێرئاو كه‌وت و، به‌هۆیه‌وه ٦٧ كه‌س كه كۆچبه‌ربوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ANSAی ئیتاڵی، كه به پشت به‌ستن به ماڵپه‌ڕی “Alarmphone” بڵاویكردووه‌ته‌وه كه پشتیوانی هاوكاری به‌په‌له‌ی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش به‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت ده‌ریای ناوه‌ڕاست ببڕن، له كه‌ناراوه‌كانی ترابلوسی پایته‌ختی لیبیا، تراژیدیایه‌كی نوێی كۆچبه‌ران روویداوه.
ڕاوچییه‌كی ماسی په‌یوه‌ندی كردووه به “Alarmphone”وه و، باسی له‌و ڕووداوه كردووه كه له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ڕوویداوه و، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ٣٠ كه‌سیان له كۆچبه‌ران رزگاركردووه، به‌ڵام ٦٧ كه‌سی دیكه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات گه‌واهیده‌رانی ڕووداوه‌كه باسیان له‌وه كرد كه ڕاوچیه‌كانی ماسی ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٧:٠٠ به‌له‌مێكی ژێرئاوكه‌وتوو و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ریان به‌دیكردووه كه كه‌وتوونه‌ته ئاوی ده‌ریاوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كرا كه ڕاوچیانی ماسی هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریاوه به‌مه‌به‌ستی داواكردنی هاوكاری، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌ستبخه‌ن.