Rewa Mahmood Hasan
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
كاراكاس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤێنیزوێلا جۆرج ئارێزا، به‌پاساوی ده‌ستوه‌ردانه كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له كاراكاس دانیه‌ڵ كراینهر وه‌ك "كه‌سی نه‌خوازراو" راگه‌یاند و ماوه‌ی ٤٨ کاتژمیری بۆ دیاری كرا كه وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت.
ئارێزا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له هه‌ژماری خۆیدا بڕیارێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له كاراكاس.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئارێزادا هاتووه كه حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا به‌پاساوی ده‌ستوه‌ردانه كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له كاراكاس دانیه‌ڵ كراینهر وه‌ك "كه‌سی نه‌خوازراو" راگه‌یاند و ماوه‌ی ٤٨ کاتژمیری بۆ دیاری كرا كه وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه "باڵیۆز كراینهر به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كردووه كه ببێته هێمایه‌كی سیاسیی گونجاو له‌گه‌ڵ پیلانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توندڕه‌وی ڤێنیزوێلا و به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردانه كاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلای داوه كه ئه‌مه‌ش رێگه‌پێنه‌دراوه".