Gökhan Kavak
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانی لافاو و رۆچوونی زەوی کە لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا دروست دەبن، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی سێ ملیۆن ٦٠٠ هەزار کەس دروست بووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی رێکخەری هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لافاو کاریگەری لەسەر سوودانی باشوور، کینیا و ئۆگەندا دروست کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکان و دروستبوونی لافاو کاریگەری لەسەر هەزاران کەس دروست کردووە. تەنها لە سوودانی باشوور، ٨٥٠ هەزار کەس کەوتوونەتە بەر کاریگەری لافاو و ٤٠٠ هەزار کەسیش ناچاربوون کۆچ بکەن''.
بەپێی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەسیوپیا، یەک ملیۆن ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە کاریگەریان لەسەر دروست بووە و ٣١٣ هەزار کەسیش کۆچیان کردووە.
هەروەها بەهۆی لافاوەوە زۆربەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە کارکەوتوون.