Ruslan Rehimov
17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
باكۆ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، "له‌و پێكدادانانه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر سنووری ئه‌رمینیا روویان دا، حه‌وت سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان شه‌هیدبوون و ١٠ی دیكه‌یش برینداربوون".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرش له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیا بووه‌ته هۆی پێكدادانه‌كه و له ئاكامی پێكدادانهكهیشدا، حه‌وت سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان شه‌هیدبوون و ١٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌رمینیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و له ئێواره‌ی دوێنێوه دۆخی سه‌ر سنوور ئاسایی بووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربازه شه‌هیده‌كان كراوه، ئیداره‌ی یه‌ریڤان-یش به به‌رپرسیاری ته‌واوی ئه‌و رووداوانه له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
دوێنێ سوپای ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك خاڵی به‌رز ئۆپه‌راسیۆنی به ئاراسته‌ی لاچین و كهلبهجهردا ده‌ست پێ كرد.
له به‌رامبه‌ردا سوپای ئازه‌ربایجان بۆ هه‌مان ئه‌و ئاراستانه ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ست پێ كرد و رێگه‌ی له هێرشه‌كانی ئه‌رمینیا گرت.
له ئه‌نجامی هاتنه سه‌ر هێڵی رووسیا، پێكدادانه‌كان راگیران و ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.