Zana Natık Kerem
27 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف تاوتوێی رەوشی ھەرێمیی و نێودەوڵەتییان کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە تویتێکدا بڵاویکردەوە کە فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف کۆبووەتەوە.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێکراوە و، ھەروەھا سەبارەت بە پێشھاتەکانی رەوشی ھەرێمی و نێودەوڵەتی و رەنگدانەوەی ئەو پێشھاتانە لەسەر بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆکراوە.
ئەمڕۆ شەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گەیشتبووە تاران پایتەختی ئێران.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بۆ ئێران دوای ئەو سەردانەی دێت کە لە ٢٢ تا ٢٣ی ئەم مانگە بۆ سعوودیە ئەنجامی دابوو.