Emre Gürkan Abay,Ali Cura
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
مۆسکۆ - AA
لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی ئەسەد سەربارەت بە پرسی سووریا دەستی پێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و وەزیری دەرەوەی رژێمی ئەسەد، فەیسەڵ میقداد بەشدارن.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە گوتارێکیدا کە لە بەشی کراوەی کۆبوونەوەکە بەڕووی راگەیاندنەکاندا پێشکەشی کرد، باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا راوێژ دەکرێت سەبارەت بە چارەسەری پرسی سووریا.
