Ecem Şahinli Ögüç
25 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
کۆریای باکوور یەکەم تاقیکردنەوەی جۆری نوێی مووشەکی کروزی ستراتیجی بەناوی "Bulhwasal-3-31" ڕاگەیاند، کە پەرەی پێدەدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا، فەرمانگەی گشتیی مووشەکی کۆریای باکوور، یەکەم تاقیکردنەوەی جۆری نوێی مووشەکی کروزی ستراتیجی بەناوی "Bulhwasal-3-31" ئەنجام داوە.
فەرمانگەی گشتیی مووشەکی کۆریای باکوور، بڵاویکردەوە کە تاقیکردنەوەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی پەرەپێدانی سیستمی چەکدا کارێکی ڕوتین و ناچارییە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە تاقیکردنەوەکە کاریگەری نەرێنیی لەسەر ئاسایشی وڵاتی دراوسێ نەبووە.