Zana Natık Kerem
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
بۆگۆتا ــ AA
لە ژمارەیەک شاری کۆلۆمبیا لەنێویاندا شاری بۆگوتا-ی پایتەخت، بە مەبەستی ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە کوژرانی ٢٠ کەسی لێکەوتەوە، خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
لە شاری بۆگوتا بەھەزاران کەس لەژێر ناوی "یەکگرتوویی دژبە تیرۆر" رژانە سەر شەقامەکان و ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو روویدا، ئیدانەکرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا کە سەرۆکی کۆلۆمبیا، ئیڤان دوکی و سەرۆکەکانی پێشوو و وەزیرەکان و ھونەرمەندان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن بەشداری بوون، خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای وڵاتەکەیان، دەستەسڕی سپی و گوڵ دروشمیان دژبە تیرۆر گوتووە.
بەشداریکردنی سەرۆکی پێشووی کۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس لە خۆپیشاندانەکەدا، بووە جێگەی سەرنج و خۆشحاڵی خۆپیشاندەران.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ھێرشێکی تیرۆریستی ئەکادیماییەکی پۆلیسی لە شاری بۆگۆتا پایتەختی کۆلۆمبیا کردە ئامانج و لە ئاکامدا ٢٠ کەس کوژران.
ھاوکات داواکاری گشتی کۆلۆمبیا بڵاویکردەوە کە ئەنجامدەری ھێرشەکە سەربە گرووپی "سوپای رزگاریخوازی نیشتمانی"یە.