Muhammet Tarhan,Gülsüm İncekaya
29 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە/ئیستانبوڵ- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئێرانییەکەی، محەمەد جەواد زەریف لە شاری ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و دواتر هەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد.
زەریف، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران-تورکیا-ئازەربایجان سازدەکەن و رایگەیاند: "هەماهەنگییەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچەی قەفقاس سوودێکی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەبێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران، باسی لەوەش کرد کە لە میانەی ئەو پلاتفۆڕمەی سەرکۆماری تورکیا-ئازەربایجان-رووسیا رایانگەیاندوە، ئەم سەردانانەیان بۆ پێنج وڵات دەستپێکردوە و گوتی: "ئەم سەردانانەم بە راوێژ کردن لەگەڵ دۆستانم لە تورکیا دەستپێکرد. زۆر دڵخۆشیشم کە دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکان لە ئێستادا لە تورکیام".
زەریف، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە ئەنقەرە و تاران بەردەوام لە سەختترین دۆخەکاندا پەیوەندییان لەگەڵ یەک هەبووە و رایگەیاند: "بوارەکانی هەماهەنگی نێوان تورکیا و ئێران زۆر فراوانن. ئەگەر ئەمریکا هەڵوێستی لۆجیکیانەتر بگرێتەبەر ئەوا پەیوەندییەکانمان قوڵتر دەکەینەوە".