Nour Mahd Ali Abu Aisha,Safiye Karabacak,Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
غەززە - AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێوارەی دوێنێی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کوژراون بۆ شەش کەس بەرزبوویەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزیری تەندروستیی فەڵەستین، ئەشرەف قودرە ئاشکرایکردووە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خۆرهەڵاتی کەرتی غەززە، موسعەب حەوسی تەمەن ٢٠ ساڵ گیانی لەدەستداوە و دوو فەڵەستینیی دیکەش برینداربوون.
بەوشێوەیەش ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا کوژراون بۆ شەش کەس بەرزبوویەوە.
هاوکات گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئێدرئی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەو ناوچەیەیان لە باکووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج کە ژمارەیەک گومانلێکراو ویستوویانە لە سنوورەکانەوە بپەڕنەوە.