Ahmet Furkan Mercan
12 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
تۆکیۆ – AA
کەشتییەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن لە دەوروبەری دوورگە کێشە لەسەرەکانی "سەنکاکو" لە دەریای چینی رۆژهەڵات بەزاند.
بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ناوچەی ١١ لە قەزای ناها سەربە پارێزگای ئۆکیناوا، چوار کەشتی ئاسایشی کەناراوەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن-یان بەزاندووە.
کەشتییەکان نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر چوونەتە ناو سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن لە باشووری رۆژئاواوە.
هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی ژاپۆن هۆشدارییان داوە بە کەشتییەکانی چین، ناوچەکە جێ بهێڵن. ئەمە بۆ دووەم جارە لە میانی یەک ساڵدا، کەشتییەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن ببەزێنن.
- دوورگە کێشە لەسەرەکان
دوورگە کێشە لەسەرەکان لە دەریای چینی رۆژهەڵات کە ژاپۆن بە "سەنکاکو" و چینیش بە "دیائۆیو" ناویان دەبات لە پێنج دوورگە و سێ بەردەڵان پێک هاتوون.
لە کاتێکدا کەس لەو زنجیرە دوورگانەدا ناژی، لەمێژە کێشە لەسەر سەروەرێتی ئەم دوورگانە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دروست بووە.