Kasım İleri,1 23
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
سیناتۆری کۆماریخوازی ویلایەتی کارۆڵاینای باشوور لە ئەمریکا، لیندسی گراهام ئاشکرایکرد بڕیارە کاربەدەستانی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئەورووپا بکەن بەمەبەستی درووست‌کردنی ناوچەیەکی دابڕێنراو، سەرباز رەوانەی سووریا بکەن و لە حاڵەتی پەسەندکردنی ئەمەشدا لەلایەن ئەو وڵاتانەوە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، قایلە بەوەی ژمارەیەکی دیارییکراو لە سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا بهێڵێتەوە.
لیندسی گراهام لە کۆڕبەندی ئاسایشی میونشن کە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، گوتەیەکی پێشکەشکرد.
گراهام ئەو پلانەی وەک "ستراتیژی دوای خەلافەتی داعش" ناساند و جەختی لەوەکردەوە بەشێوەیەکی گشتگیر تاوتوێی وردەکارییەکانی ئەم پلانەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپدا کردووە.
راشیگەیاند: "لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک ترەمپ دێتە لاتان و داوای هاوکارییتان لێدەکات و ئومێدەوارم ئێوەش بە 'بەڵێ' وەڵامی بدەنەوە و لە بەرامبەر ئەمەشدا تەنها توانا تایبەتەکانی ئەمریکا درێژە بە مانەوەیان لە سووریا دەدەن".
ئەو سیناتۆرە کۆماریخوازە، تیشکی خستەسەر ئەوەش کە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دەنفۆرد، سەبارەت بە رەوانەکردنی سەرباز بۆ سووریا لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی کۆدەبێتەوە.
- "ئه‌گه‌ر تاكتیكێك دانه‌نێن توركیا ده‌چێته سووریا"
گراهام به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌ورووپا ئازاری هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشی چه‌شتووه به پێویستی زانی دوای داعش ستراتیجیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش جیاواز بێت. گوتی: "ئه‌گه‌ر تاكتیكێك دانه‌نێن توركیا ده‌چێته سووریا و گرنگی ده‌دا به هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌په‌گه".
گراهام سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه یه‌په‌گه پشتیوانی ئه‌مریكای كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و گوتی: "له روانگه‌ی توركیاوه یه‌په‌گه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌ڵناكات یه‌په‌گه له سنووره‌كانی ببینێت. له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه خۆمان به قهرزاداری توركیای هاوپه‌یمانمان ده‌زانین. خۆمان به قه‌رزداری هه‌سه‌ده‌ش ده‌زانین چونكه كشانه‌وه و دواتر له جه‌نگدا خۆیان ون نه‌كرد. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێویستیمان به ناوچه‌یه‌كی ئارامه.سه‌ربازانی ئه‌م ناوچه ئارامه هاوكات ده‌بێ چاودێری دیسانه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌نجام نه‌ده‌ین به كشانه‌وه ، ئێران به‌هێزترین براوه ده‌بێت له سووریا".