Behçet Alkan,Halil Fidan
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
له میانی گه‌ڕان و كێوماڵكردن له گونده‌واره‌كانی عه‌فرین له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، گه‌نجینه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ژێر زه‌ویی ته‌قه‌مه‌نیی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه لە باكووری خۆرئاوای عه‌فرین دۆزرایه‌وه كه له ١٢ ژوور پێكهاتووه.
ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه رۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌م له لایه‌ن سوپای توركیا و به پشتیوانیی سوپای سووریای ئازاد ده‌ستیپێكرد، به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وامه. له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و توانایانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌شی ده‌كات، به‌كارده‌هێنرێن و یه‌كه‌كانی سوپای توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه و ئامێره‌كانه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له ئاسمانه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
له‌و میانه‌شدا له گوندی جوێک باكووری خۆرئاوای عه‌فرین، گه‌نجینه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی به درێژایی ١٥٠ مه‌تر دۆزرایەوە کە له ژێر زه‌ویدا درووستكراوه به مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانه‌كان.