Lokman İlhan,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ سوپاسی ئیسرائیل و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، بێنیامین ناتانیاهوی كرد كه دانیان ناوە به سه‌رۆكایه‌تییه كاتییهكهیدا كه خۆیان رایانگه‌یاندووه.
خوان گوایدۆ كه له لایه‌ن چه‌ندین وڵاتی وه‌ك ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكای لاتینه‌وه دان به سه‌رۆكایه‌تیی كاتییدا نراوه و جگه له په‌یامه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ناتانیاهو كرد و سوپاسی كرد بۆ پشتگیریكردنی.
له نامهیكهیدا خوان گوایدۆ رایگه‌یاندووه، هیوادارن به‌زووترین كات په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماسییه‌كان له نێوان ڤێنیزوێلا و ئیسرائیل‌دا بنیاتبنرێنه‌وه و وهبیریهێناوهتهوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ڤێنیزوێلا، هوگۆ چاڤێزه‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه كه ساڵێ 2013 كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو په‌یامی ئاشتی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات و گهلهكانیانی دووپاتكردووه‌ته‌وه و له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی ئه‌رێنین له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ وه‌بیریشی هێناوه‌ته‌وه كه ڤێنیزوێلا له‌كاتی خۆیدا ده‌نگی ئه‌رێنیی داوه له‌باره‌ی دامه‌زرانی ئیسرائیل و بڕیاری ژماره 181ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
23ی ئه‌م مانگه خوان گوایدۆ له كاراكاسی پایته‌ختی ڤێنیزوێلا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا، خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی وڵات راگه‌یاند و له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا سوێندی خوارد.