Muhammet Tarhan
27 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2022
ئەنقەرە/دۆحە-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاشكرایكرد، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا و ئیتاڵیا لە پەراوێزی لووتکەی نائاسایی سەرکردەکانی ناتۆ، لەسەر پرسی سیستمی مووشەکی بەرگریی (SAMP-T) کە ھاوپەیمانیی یۆرۆسام کە فەڕنسا و ئیتاڵیا بە ھاوبەشی دروستیدەکەن راوەستاوە و گوتی: "ئێستا ئەم دوو وڵاتە (فەڕەنسا و ئیتاڵیا) بە جددیتر بیر لە بابەتی بەرھەمھێنانی ھاوبەش لە تورکیا دەکەنەوە".
مهولود چاوشئۆغڵو، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دۆحە، لە پانێلی "Newsmaker" وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە رۆژەڤی دایەوە.
چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کڕینی نەوەی نوێی سیستمی بەرگریی ئاسمانی S-400 لەلایەن تورکیاوە گوتی، S-400هکانمان کڕی و رێککەوتنەکە کۆتایی ھات.
جەختی لەوە کردەوە کە ھەواڵەکانی "با تورکیا S-400هکان بداتە ئۆکراینا" کە لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە گوزارشت لە راستییەکان ناکات و گوتی: "بەھیچ شێوەیەک ئەمە لەسەر مێز نییە. بە ھیچ شێوەیەک ھەڵسەنگاندنمان بۆ ئەمە نەکردووە".
مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوە کردووه کە تورکیا لەبەر پێویستیی پێی باشە، سیستمی بهرگریی ئاسمانیی لە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بکڕیایە و گوتی: "بەڵام ئەگەر نەماتوانی لەوێ بیکڕین ئەوکات دەبێت ئەوە لە سەرچاوەیەکی دیکەوە بەدەست بھێنین".
چاوشئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە چوار ساڵ پێش ئێستا پشتبەستنی تورکیا بە گازی سرووشتیی رووسیا سەدا ٥١ بووە و ئێستا بۆ خوار سەدا ٤٠ دابەزیوە و باسی لەوە کرد کە کاری زۆریان لە بابەتی دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی نوێ و ھەمەجۆری و وەبەرھێنانیان لە وزەی خاوێن کردووه.
باسی لە پرسی پیشەسازیی بەرگریش کرد و رایگەیاند تورکیا زیاتر لە سەدا ٧٠ی پێداویستیی خۆی لە پیشەسازیی بەرگریی بەرھەمدەھێنێت.
لەلایەکی دیکەوە مەولود چاوشئۆغڵو، ئەوەشی خستەڕوو کە لەسەر سیستمی بەرگریی ئاسمانیش کاریان کردووە و لەو ماوەیەدا ھەڵسەنگاندنیان بۆ جێگرەوەی جۆراوجۆری پێداویستییەکانیان لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکی ئاشكرایشی كرد،سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا و ئیتاڵیا لە پەراوێزی لووتکەی نائاسایی سەرکردەکانی ناتۆ، لەسەر پرسی سیستمی مووشەکی بەرگریی (SAMP-T) کە ھاوپەیمانیی یۆرۆسام کە فەڕنسا و ئیتاڵیا بە ھاوبەشی دروستیدەکەن راوەستاوە و گوتی: "ئێستا ئەم دوو وڵاتە (فەڕەنسا و ئیتاڵیا) بە جددیتر بیر لە بابەتی بەرھەمھێنانی ھاوبەش لە تورکیا دەکەنەوە".