Betül Yürük,Abdullah Shukur
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لەبارەی دروستکردنی "ناوچەی ئارام" لە سووریا و گفتوگۆکانی ئەمریکا و تورکیا لەمبارەیەوە گوتی: "بەمەبەستی رێگری لە سەرھەڵدانی پێکدادانێکی نوێ ھانی گشت لایەنەکان دەدەین لەسەر ئەم پرسە رێکبکەون".
گوتێرێس لە ناوەندی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسى رووداوەکانی رۆژەڤى کرد.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ھیوای کۆتاییھێنانی بە دۆخی دراماتیکی ئیدلب خواست و لەبارەی دروستکردنی "ناوچەی ئارام" لە سووریا و گفتوگۆکانی ئەمریکا و تورکیا گوتی: "بەمەبەستی رێگری لە سەرھەڵدانی پێکدادانێکی نوێ ھانی گشت لایەنەکان دەدەین لەسەر ئەم پرسە رێکبکەون".
سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان لەبارەی زیادبوونی گرژی لە کەنداوی بەسڕە لەگەڵ ئێران رایگەیاند کە ھەڵەیەکی بچووک لەوانەیە ببێتە ھۆکاری پێکدادانێکی گەورە.