Fatma Esma Arslan
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
داكار- AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رۆكی گینیا، ئالفا كۆندێ له رێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییه‌وه له ده‌سه‌ڵات دوور خراوه‌ته‌وه.
له میدیای لۆكاڵی گینیادا، دیمه‌نی به‌رپرسی هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه، عه‌مید مامادی دومبویا، و سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، ئالفا كۆندێ بڵاو كرایه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا مامادی دومبویا له‌گه‌ڵ گرووپێك له سه‌ربازاندا ده‌بیندرێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی دۆخی سیاسیی و ئابووری وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه.
دومبویا باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئالفا كۆندێ له‌لای ئه‌وانه و ده‌ستوور، حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و سنووره‌كان داخراون.
هاوكات له گرته ڤیدیۆییه‌كی دیكه‌دا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆندێ كه زۆر ماندوو ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازاندا ده‌بیندرێت.