Gamze Türkoğlu Oğuz,Abdulhameed Husseın Karam
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
- لە ھیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، بە گیانلەدەستدانی ٩٢٦ کەسی دیکە کۆی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٧ ھەزار و ٤١٦ کەس؛ ھەروەھا ٧٣ ھەزار و ٢٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، شەش ملیۆن و ٩٧٩ ھەزار و ٤٢٣ کەس.
تا ئێستا لە ھیندستان پێنج ملیۆن و ٩٨٨ ھەزار و ٨٢٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی Worldometer کە پشت بە ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا دەبەستێت لە جیھاندا، ھیندستان لەسەر ئاستی جیھاندا، ریزبەندی دووەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.