Ahmet Kartal
01 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
ئیستانبوڵ ــ AA
ھێڵی ئاسمانیی تورکیا بەھۆی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بڕیاری ھەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ ئۆکراینا و مۆڵدۆڤا تا ١٥ی مانگی ئاداری داھاتوو درێژکردەوە.
کۆمپانیاکە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھەروەھا گەشتەکانیان، بۆ شارەکانی سۆچی و رۆستاف-ی رووسیا و میسنک پایتەختی بێلاڕووس تا دووی مانگی ئاداری داھاتوو ھەڵپەساردووە.
دوای ئەوەی ٢٤ی ئەم مانگە رووسیا ھێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەست پێ کرد، یەکێتیی ئەورووپا، سزای نوێی بەسەر رووسیادا سەپاند کە کەرتەکانی وەک، وزە، دیپلۆماتیی، دارایی و وەرزش دەگرێتەوە.