Hamdi Yıldız
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
عه‌ده‌ن – AA
حكوومه‌تی یه‌مه‌ن داوا له ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سه‌رله‌نوێ حووسییه‌كان بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه.
وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌ن، محه‌مه‌د ئیریانی به ئاژانسی هه‌واڵیی سەبەئـ-ی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی حووسییه‌كانی له لیستی تیرۆر ده‌رهێنا له چه‌ند مانگی رابردوودا، ژیانی یه‌مه‌نییه‌كان خراپتر بووه و تراجیدیا و خوێنڕشتن زیاتر بووه.
ئیریانی گوتی: "ده‌رهێنانی ناوی حووسییه‌كان له لیستی تیرۆر بوێری دا به چه‌كداره حووسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و به‌م جۆره ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌رده‌وامیدان به گرژییه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵ كرد" و تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی كوشتنی یه‌مه‌نییه‌كان، فراوانتربوونی مه‌یدانی شه‌ڕ و به‌رده‌وامیدان به تاوانه‌كانی دژبە مرۆڤایه‌تی.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه حووسییه‌كان ته‌نها له زمانی هێز تێده‌گه‌ن و تاكه رێگای راگرتنی شه‌ڕ زیادكردنی گوشاره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانه، گوتی: "حووسیی رێكخراوێكی تیرۆریستییه و هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده و داعش".
ئیریانی داوای له ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد سه‌رله‌نوێ حووسییه‌كان بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه.
حووسییه‌كان كه له ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ناویان خرابووه لیستی تیرۆره‌وه له ده‌سپێكی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له ناوه‌ڕاستی شوباتی ٢٠٢١ ناویان له لیستی تیرۆر ده‌رهێندرا.