Hacer Başer
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
عه‌ده‌ن - AA
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی له شاری زه‌مار باكووری یه‌مه‌ن، كوژرا و برینداری لێكهوتهوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له دانیشتوانی شاری زه‌مار كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حووسیهكاندایە وه‌رگیراوه، كاته‌كانی به‌یانی مووشه‌كێكی بالیستی له شاره‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
باس له‌وه كرا كه دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون و رووداوه‌كه‌ش كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، مووشه‌كه‌كه له نزیك ناوه‌ندێكی مه‌شقی پۆلیس كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی حووسیه‌كان لێیه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی شكستهێنان له میانی هه‌ڵدانیدا، به‌هه‌ڵه مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی نه‌جده كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هێشتا حووسیه‌كان هیچ راگەیەنراوێکیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له یه‌مه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره ناسه‌قامگیری سیاسیی هه‌یه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان حووسییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت روو ده‌دات.
له كاتێكدا حووسییه‌كان له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه كۆنترۆڵی سه‌نعای پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییەتی عەرەبی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه له ئاداری ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا دژبه حووسییه‌كان، پشتیوانی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.