Zana Natık Kerem
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
یەمەن - AA
تەقینەوەیەكی خۆكوژیی كە بارەگای هێزی بەرگریی گەلی سەر بە سەرۆكی یەمەن عەبدرەبو مەنسوور هادی لە پارێزگای عەدەنی باشووری ئەو وڵاتە كردە ئامانج، بووە هۆی کوژرانی 15 چەكدار و برینداربوونی 10 چەکداری دیكە.
سەرچاوەیەك لە هێزی بەرگریی گەل بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد لە گەڕەكی شێخ عوسمان لە پارێزگای عەدەن، خۆكوژێک لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشی كردووتە سەر قوتابخانەی ئەلسەنافر كە بارەگای كەتائیب ئەلمحزاری سەربە هێزی بەرگریی گەلە و خۆی لە ناو ژمارەیەك چەكداری هێزەكەدا تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد لە ئاكامی تەقینەوە خۆكوژییەكەدا 10 چەكداری هێزی بەرگریی گەل كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون.
بە گوتەی سەرچاوەكە پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوەکان دەكرێت چونكە برینی زۆرینەی بریندارەكان سەختە.