Selen Temizer
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2021
برۆکسل – AA
کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەوەی راگەیاند کە ھەموارکردنەوەی دەربارەی ئاژانسی پەنابەرێتی یەکێتیی ئەورووپای پەسەندکردووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ھەموارکردنەوەیە فراوانکردنی جێبەجێکردنی سیاسەتی پەنابەرێتی یەکێتیی ئەورووپا و گۆڕینی نووسینگەی پاڵپشتیی پەنابەریی سەر بە یەکێتی ئەورووپا بۆ ئاژانسێک کە خاوەن دەسەڵاتی تەواو بێت، لەخۆدەگرێت.
ئاژانسەکە، لە ئەگەری ویستی وڵاتانی ئەندام ئەوە پاڵپشتی لە پرسەکانی وەکو دەستنیشانکردنی ناسنامەی ھاووڵاتیانی وڵاتانی سێیەم و تۆمارکردنیان پێشکەش دەکات.
لە ئاژانسەکەدا پۆستێک لەژێر ناوی "بەرپرسی مافە سەرکییەکان" دیاری دەکرێت و ئەو کەسەی کە ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات، لە کاتی چالاکییەکانی ئاژانسەکەدا چاودێری ئەوە دەکات کە ئایا رەچاوی مافە سەرەکییەکان کراوە یان نا.
ئاژانسەکە لە دەرەوەی تیمەکەی خۆی لانیکەم ستافێکی ٥٠٠ کەسی لە شارەزایانی پەنابەرێتی پێکدەھێنێت و لەکاتی کارەکاندا پاڵپشتی وڵاتانی ئەندام دەکات.
ئاژانسەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە لە بارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی سستەمی ھاوبەشی پەنابەرێتی یەکێتیی ئەورووپا پشکنینی وڵاتانی ئەندام دەکات، لەوانەش کۆنتڕۆڵی بوارەکانی وەکو مافە سەرەکییەکان، گەرەنتییەکانی پاراستنی منداڵان و مەرجەکانی وەرگرتن.