Heman Hussein Yaseen Yaseen
05 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
هەولێر - AA
ئەمرۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی نوێی ئێران لە ھەولێر، نەسروڵڵا رەشنودی کرد.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنێکدا، کۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم خواست.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسولی نوێ خواست و پەرەپێدانی پەیوەندییە ھەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.