نەتەوەیەكگرتووەكان
سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خالد خۆجە گوتی: "بڕیاری 2209ی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی قەدەغەبوونی بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی، بەكارهێنانی گازی كلۆریش قەدەغە دەكات بەڵام سەرەڕای ئەمە رژێمی سووریا گازی كلۆر بەكار دەهێنێت بۆیە لەو بارەوە پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوی پێویست بنێت".
خالد خۆجە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا سەردانی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد لە شاری نیویۆرك و چەند دیدارێكی ئەنجامدا و لە رۆژی بیرەوەی قوربانیانی چەكی كیمیاوییدا چەند دیدارێكی راوێژكاری لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.
پێش ئەنجامدانی ئەو دیدارانە خالد خۆجە بە ئانادۆڵو گوتی: "لە میانی دیدارەكان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەو هەنگاوانانە دەكەم كە پێویستە لە بارەی چەكە كیمیاوییەكانەوە جێبەجێ بكرن و بڕیاری ژمارە 2209ی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی بەكار هێنانی چەكی كیمیاوییەوە، گازی كلۆر و بەكارهێنانی ئەو گازەیش قەدەغە دەكات بەڵام سەرەڕای ئەو بڕیارانە رژێمی سووریا بەردەوام لەسەر بەكار هێنانی گازی كلۆر و چەندین هەنگاو هەن كە پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو بارەوە جێبەجێیان بكات".
خالد گوتیشی: "ئێمە وەكو هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پشتگیری لە چارەسەری سیاسی دەكەین و بۆ ئەو مەبەستەیش بەشداریمان لە كۆبوونەوەكانی جنێڤ كرد بەڵام رژێم كۆبوونەوەكانی جێهێشت و لە كاتێكدا كە ئێمە وەكو هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی دان بە پڕۆسەی سیاسیدا دەنین بەڵام لە بەرامبەردا رژێم هەمیشە هەوڵی بۆ بەكارهێنانی ستراتیجیەتی سەربازی داوە و پەرە بە كوشتنی خەڵك دەدات بۆیە بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی سیاسی چەند هەنگاوی دیكەی گرنگ هەن كە پێویستە لە بەرامبەر رژێمی بەشار ئەسەددا جێبەجێ بكرن.
خالد لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: "ساڵی 2013 بە هۆی بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی لە لایەن رژێمەوە زیاتر لە هەزار و 400 كەس بوونە قوربانی".
خالد لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئەگەری دووبارە بوونەوەی كارەساتی لەو جۆرە لە ئارادایە؟ گوتی: "ئاواتە خوازین كارەساتی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە و هەروەها ئاواتە خوازین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بە دووبارە بوونەوەی كارەساتی لەو جۆرە نەدات".
خالد گوتی: "گازی سارین لە دەستی رژێم دەرخرا بەڵام رژێم هێشتا بەردەوامە لەبەكار هێنانی گازی كلۆر بۆیە لە سووریا رۆژانە ژمارەیەكی زۆر منداڵ و بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدەدەن و گازی كلۆرین چەكێكی كیمیاوییە كە بە مەبەستی سەربازی بەكار دەهێنرێت بەداخەوە ئەگەر ئەمڕۆ رژێمی سووریا ئەو گازە بەكار دەهێنێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ناتوانێت رێگری لێ بكات بەڵام پێویستە بزانرێت كە لەم بارەوە رێكار و هەنگاوی زۆر هەن كە پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان جێبەجێان بكات.
خالد خۆجە گوتی: "سەرەتای مانگی داهاتوو لە جنێڤ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا ستێڤان دی مستورا دیدار ئەنجام دەدات و سورین لەسەر داواكارییەكانمان بۆ دامەزراندنی ناوچەی پارێزراوی ئەمنی چونكە ئەو ناوچانە رۆلێكی زۆریان بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی لە هێرشەكانی رژێم دەبێت".