Rewa Mahmut Hasan
29 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
ئەسینا
دوای ئەوەی پۆلیسی سەر سنوور رایانگەیاند لە ماوەیەکی کەمدا تەنیا رێگە بە پەنابەرانی سووری و عێراقی دەدەن بپەڕنەوە، گرووپێکی ٣٠٠ کەسی کە پێکهاتبوون لەپەنابەران و لە خاڵی سنووری لە ئەیدۆمەنی، بەربەستەکانیان شکاند و بەرەو خاڵی پەڕینەوە رۆیشتن و بە بەرد و تێڵا دەرگا ئاسنینەکەی سنووریان شکاند و پۆلیسی یۆنان و مەقدۆنیا بە گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی هەوڵی بڵاوە پێکردنی ئەو گرووپەیان دا.
لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی سەر سنووری بۆ پەڕینەوە بۆ مەقدۆنیا بەردەوامی هەیە، لەمڕۆدا مەقدۆنیا تەنیا رێگەی بە پەڕینەوەی ٥٠ پەنابەر داوە کە پێشتر رۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ کەس دەپەڕینەوە.
بەهۆی بڕیاڕی وڵاتانی ئەورووپا لەسەر کەمکردنەوەی وەرگرتنی پەنابەران، مەقدۆنیا سنووری خۆی داخست و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە یۆنان ماونەتەوە. بەشێک لەو پەنابەرانەی لە یۆنان رێگە بە پەڕینەوەیان نادرێت لە رێگەی پاسەوە لە کەمپەکانی سەلانیک و ئەسینا نیشتەجێ دەبن. وهەندێک لە کۆچبەران لە سنووری یۆنان و مەقدۆنیا لە چاوەڕوانیدان.
بەرپرسانی یۆنان ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەی کەمپەکانی یۆنان بۆ لەخۆ گرتنی پەنابەران وەک بڕی پێویست نییە.