Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو کەسەی لەبری ئەوەی خزمەتی وڵات و گەلی خۆی و مرۆڤایەتی بکات، مێشک و دڵی خۆی بۆ ئەو فریودەر و لە نەتەوەی خۆی نامۆبووە تەرخان بکات کە لە ئەمریکا دەژی، نە زانایە و نە موسڵمانە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی بۆغازیچی لە شاری ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: ''دەپرسم، زانکۆکانی وڵاتانی رۆژئاوا ھەموویان فرە دەنگ نیین؟ ئەی باشە بیستووتانە یان بینیوتانە کام لەمانە بەردەوام دژی حکوومەتی خۆیان، دژی بەھاکانی گەلانی خۆیان چالاکی ئەنجامبدەن. شتێکی لەوجۆرە بوونی ھەیە؟".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھیچ کاتێک خوێندن لە باشترین زانکۆکانی جیھان و بوونە خاوەنی ھەڵوێستی خۆماڵی و نیشتمانیی، دژی یەکتر نیین. چونکە بابەتە سەرەکییەکە جیا لەوەی لەرووی جەستەییەوە لەکوێن، بابەتی بوونە لە کوێ لە رووی ھۆشەوەیە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ئازادی پەروەردە و فێرکردن کرد و گوتی: "من حەزم لەوەیە بەروونی قسە بکەم. چونکە بە دڵنیاییەوە گوتەی شاراوەی تۆماکراوم نییە. چ خۆماڵی و چ بیانی، چ لەدەرەوە و چ لە ناوخۆ، بە روونی قسە دەکەم. تەماشاکەن، ھەمیشە دەگوترێت: ئازادیی پەروەردە و فێرکردن، ئازادیی بیرکردنەوە، ھەمیشە باسدەکرێن. باسکردنی شتێکی باشە بەڵام ئایا کە دێتە سەر جێبەجێکردن، با بڵێین زانکۆی بۆغازیچی، ئەو مامۆستایانەمان کە لەوێن تا چەند رێگە بەمە دەدەن؟ ئەمە گرنگە. چونکە دەرگا بەڕووی داکۆکیکارانی بۆچوونێکدا دەکەنەوە و دەرگا بەڕووی ئەوانەدا دادەخەن کە بەرگریکار نیین لەو بۆچوونە. ئایا ئەمەیە ئازادی؟".
ئەردۆغان باسی لە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن کرد و گوتی: "ئەو کەسەی لەبری ئەوەی خزمەتی وڵات و گەلی خۆی و مرۆڤایەتی بکات، مێشک و دڵی خۆی بۆ ئەو فریودەر و لە نەتەوەی خۆی نامۆبووە تەرخان بکات کە لە ئەمریکا دەژی، نە زانایە و نە موسڵمانە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ئەگەر کەسانێک ھاتن و گوتیان 'تۆ بیر مەکەوە، ژیر مەبە، وردمەبەوە، تەنھا چی گوت بە قسەی بکە، دەست لە شتی دیکە وەرەمەدە' ئەوا بزانن لەوێ کارێکی شەیتانانە ھەیە، ئێستا رووداوەکەی پەنسیلڤانیا ئاوایە. ئێستا لەوێ چاودێرییەک، ھەڵسەنگاندنی راستی، لێپرسینەوە نییە ئەوانەی بەوێوە گرێدراون دەڵێن ئەو چی بڵێت راستە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر یەکەم مەرجی درەوشانەوە باوەڕ و دڵ بێت، دووەم مەرجی ئەمە زانست و بیری زانستی و دامەزراوە زانستییەکانن کە دەبنە ھەنگاوی کردەیی بۆ ئەمە".