Rewa Mahmut Hasan
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا هاریکاری دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەنابەران، بەئامانجی رێگریکردن لەگیانلەدەستدان لە دەریای ئیجەدا. کۆچی هەڕەمەکی کۆچبەران کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا رۆژانە دەگەیشتە ٧ هەزار کەس، لەئێستادا دابەزێنراوە بۆ ٥٠ کەس. ئەم تابلۆیە نیشانی دەدات کە تورکیا ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا هەیەتی، بەجێی گەیاندووە. دەبینین کە ئەو هەماهەنگییەی بەڵێنی لێ درابوو لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٦دا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، لەبیرکراوە. بەردەوام بیانوو دەهێنرێتەوە بۆمان وەک داوای لێبوردن ئەمەش نیگەرانی کردووین".
ئەردۆغان لەمیانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، لەسەر قەیرانی پەنابەران گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا زۆرترین پەنابەری لە خۆگرتووە و ٨٣٥ هەزار منداڵی ئاوارە لە قۆناغی خوێندندان کە٣١٠ هەزاریان لەناو شوێنی تایبەت و حکوومی لەبەر خوێندندان و ئامانج ئەوەیە کە هەموو منداڵان ببرێنە بەر خوێندن.
ئەردۆغان رایگەیاند کە هەوڵدان بۆ دیاری کردنی ژیانێکی نوێ لە وڵاتانی تر لە چوارچێوەی پرۆگرامی پەنەباراندا پرسێکی تری گرنگە تایبەت بە ئاوارەکان و هیوای خواست بە زووترین کات کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان کار بکات بۆ ئەو مەبەستە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لەبەرامبەر کۆچی نارێک هەنگاوی جدی لەلایەن تورکیاوە نراوە و گوتی: "ماوەی یەک ساڵە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا هاریکاری دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەنابەران، بەئامانجی رێگریکردن لەگیانلەدەستدان لە دەریای ئیجەدا. کۆچی هەڕەمەکی کۆچبەران کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا رۆژانە دەگەیشتە ٧ هەزار کەس، لەئێستادا دابەزێنراوە بۆ ٥٠ کەس. ئەم تابلۆیە نیشانی دەدات کە تورکیا ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا هەیەتی، بەجێی گەیاندووە. دەبینین کە ئەو هەماهەنگییەی بەڵێنی لێ درابوو لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٦دا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، لەبیرکراوە. بەردەوام بیانوو دەهێنرێتەوە بۆمان وەک داوای لێبوردن ئەمەش نیگەرانی کردووین. تورکیا کە لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە بەتەنیایە، جارێکی تر دووچاری هەمان دۆخ بوویەوە. ئێمە بە شێوەیەک لە شێوەکان بەسەر ئەم دۆخەدا سەردەکەوین. بەڵام ئەورووپا تا کۆتایی ناتوانێت حسابی ئەو نارێکیەی بدات. دەبێت بزانرێت کە تا دابەشکردنێکی دادپەروەرانە نەبێت لەبارەی پەنابەرانەوە، ئەوا ناتوانین بگەینە ئامانج لە چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران".