Hemn Baban
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی بەمەبەستی پیرۆزباییكردن لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای فەللوجە پەیوەندی تەلەفۆنی بە عەبادییەوە كرد و خۆشحاڵی خۆشی بە شكستهێنانی چەكدارانی داعش لەو قەزایە نیشان دا.
بەپێی راگەیەنراوێكی پێگەی ئەلیكترۆنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بارزانی ئەمڕۆ ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ عەبادی ئەنجام داوە و پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی كردووە هەروەها پیرۆزبای لە گەلانی عێراق كردووە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق كردووەتەوە لە رووبەڕووبونەوە و لەناوبردنی داعشدا.