Safiye Karabacak,Mohammed Baqi Hussein
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
به‌سره - AA
له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران لە پارێزگای به‌سره باشووری عێراق كه هه‌وڵیاندابوو بچنه ناو بارەگای گرووپی عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، كه‌سێك کوژرا و ١٠ ی دیكه‌ش برینداربوون.
هانی عهبدحوسهین كه شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه‌یه رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه بچنه ناو بارەگای عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق له‌ناوچه‌ی بهریحه لە شاری به‌سره و دواتر له لایه‌ن چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٠ دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی حه‌شدی شه‌عبی، گرووپێكی ده‌مامكدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بارەگایەکی حه‌شد و وێڕای تاڵانكردنی کەلوپەلەکانی بارەگاکە، به‌ته‌واوی سووتاندوویانه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی شاری به‌سره‌دا، کۆنسوڵخانەی ئێران له شاری به‌سره سووتێنرا و دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا، ئێران به‌و هۆیه‌وه ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌لامچه‌ی به‌رووی عێراقدا داخستووه.
پارێزگای به‌سره كه رێژه‌ی لەسه‌دا 80 نه‌وتی عێراقی تیادا به‌رهه‌مدەهێنرێت، دانیشتووانەکەی له 8ی ته‌مووزه‌وه تاوەکو ئێستا، به‌هۆی كه‌میی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و به‌هۆی بێكارییه‌وه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ناڕه‌زاییه‌كان توندوتیژییان لێكهوتهوه.
تا ئێستا زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.