Kemal Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌كر بۆزداغ، له‌باره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو بۆ گۆڤاری Focus گوتی،"روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو گورزێگی تونده له ئابووری و گه‌شتوگوزاری توركیا. بۆمبێكی گه‌وره‌ی داناوه."
بۆزداغ:"كاتێ: ریپۆرتاژه‌كه ده‌خوێنێته‌وه بۆت ده‌ركه‌وێت كه ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌رپرسانی Focus ده‌یكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌ڵامانه‌یه كه ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ره‌خنه‌كان له توركیاوه ده‌یه‌وێت وه‌ریبگرێت. به‌ڵام زۆر سه‌یره كه كڵچدارئۆغڵو نه‌ك وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی توركیا، به‌ڵكو له‌وه خراپتریش كه ئه‌ڵمانیا چاوه‌ڕوانی ده‌كات، وه‌ڵامده‌داته‌وه. سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێک بە شێوەیەک قسە ناکات و روونکردنەوە نادات کە ئابووریی وڵاتەکەی بەرەو خراپ بچێت، هاووڵاتییان زیان بکەن و بکەونە نەهامەتی. بەڵکو کار بۆ پێچەوانەکەی دەکات. بە داخەوە دەبینین کە ئەو شێوەیەکی جودای گرتووەتە بەر."
بۆزداغ لة دريَذةدا طوتيشى: "خۆزگە لەو چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ گۆڤارەکەدا، باسی ئەو هاوکارییانەی بکردایە کە ئەڵمانیا پێشکەشی کودەتاچییەکان، فەتۆچییەکان، پەکەکەییەکان و دەهەکەپەجەییەکانی دەکات و باسی نیگەرانییەکانی لەوبارەیەوە بکردایە، ئەوە باشتر دەبوو''.