Sarmand Hameed
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە سەرکۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی وڵات لە بوارەکانی سیاسیی، ئەمنی و ئابووریی و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان کراوە.
سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح باسیان لە رێکار و ئامادەکارییەکان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە بەجۆرێک دڵنیایی لە بێگەری پرۆسەی هەڵبژاردن و سەلامەتییەکەی و ئەنجامەکەی دەربڕی ئیرادەی راستەقینەی دەنگدەری عێراقی بێت.