Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2017
پاریس - AA
به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فەڕه‌نسا ئاشكرایكردووه، ده‌نگه‌كانی مارین لۆ پێن کاندیدى پارتى بەرەى نیشتمانیی راستڕه‌وی توندئاژۆ كه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا دوای ئێمانوێل ماکرۆن کاندیدى پارتى ئۆن مارش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه، نزیكه‌ی 800 هه‌زار ده‌نگ زیادیكردووه.
به پێی ئه‌نجامه ناكۆتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه، سه‌دا 97ی ده‌نگه‌كانی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، جیاكراوه‌ته‌وه.
به‌وپێیه له پله‌ی یه‌كه‌مدا ماكرۆن دێت و رێژه‌ی سه‌دا 23.9 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و لۆ پێن له پله‌ی دووه‌مدا دێت و رێژه‌ی سه‌دا 21.4ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
مارین لۆ پێن کاندیدى پارتى بەرەى نیشتمانیی راستڕه‌وی توندئاژۆ له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌یی 2015دا توانیی ده‌نگی 6 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س به‌ده‌ستبهێنێت. له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریشدا كه هێشتا سه‌دا 97ی ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه له كۆی 46 ملیۆن ده‌نگده‌ر توانیویه‌تی 7 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
ماكرۆن و لۆ پێن بڕیاره 7ی ئایاری داهاتوو له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دواین پێشبڕكێ بكه‌ن.