Zana Natık Kerem
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
ئەفسەر لە هێزەكانی پۆلیسی عێراق، مولازم یەك ناسر حەنوون رایگەیاند، تەقیینەوەیەكی خۆكوژی گردبوونەوەیەكی شیعەكانی لە ناوەڕاستی بەغدا كردە ئامانج و بەهۆیەوە 9 كەس كوژران و بریندار بوون.
حەنوون بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو زیاتر روونی كردەوە و رایگەیاند، كەسێكی خۆكوژ بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو لە ناو گردبوونەوەیەكی شیعەكان لە ناوچەی جادرییەی ناوەڕاستی بەغدا كە سەرقاڵی یادكردنەوەی كوژرانی ئیمام حوسێن بوون، خۆی تەقاندەوە".
ئەفسەرەكە باسی لەوەش كرد، لە ئاكامی تەقیینەوەكەدا، دوو لە زیارتكارانی شیعە كوژران و حەوتی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەك بەرپرسیاریێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقیینەوەكە رانەگەیاندووە بەڵام زۆر جار گردبوونەوەكانی شیعە لە بەغدا و ناوچەكانی دیكەی عێراق لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە دەکرێتە ئامانج.
ئەم تەقیینەوە خۆكوژییە دوای ئەو تەقیینەوە خۆكوژییە دێت كە ئێوارەی دوێنێ شەممە بەهەمان شێوە لە ناو پرسەیەكی شیعەكان لە ناوچەی شەعب لە باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا كە خەریكی یادكردنەوەی كوژرانی ئیمام حوسێن بوون روویدا و بەهۆیەوە 34 كەس كوژران و 38ی دیكەش بریندار بوون.