Dildar Baykan
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەو لايەنگرانەى كە لە واشنتۆنى پايتەخت كۆببوونەوە راگەياند، دۆڕاندن لە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى قبوڵ ناكەن و واز لە بەرەنگاربوونەوە ناهێنن.
ترەمپ، گوتارێكى بۆ ئەو لاينگرانەى پێشکەشکرد كە بۆ دانيشتنەكەى ئەمڕۆ كۆنگرێس كە تێيدا ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكا يەكلادەكرێتەوە كۆببوونەوە.
ترەمپ، كە لە پشت جامێكى گوللە نەبڕەوە قسەى دەكرد، گوتى "بە هيچ شێوەيەك دۆڕاندن قبول ناكەين، واز ناهێنين".
ترەمپ، جەختى لەوە كردەوە كە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانى زياديكردووە و نزيكەى ٧٥ مليۆن كەس دەنگيان پێداوە و گوتى، "كەس هەيە لە نێوان ئێوە بڕوا بەوە بكات كە جۆ بايدن بە راستى ٨٠ مليۆن دەنگى هێناوە؟ ئەمانە ئەو ٨٠ مليۆن دەنگەن كە لە رێگەى كۆمپيوتەرەوە دروستكراون".
- ترەمپ رەخنەى لەو كۆمارييانە گرت كە پالپشتييان نەكردووە
ترەمپ بەرگریى لەوە كرد كە ديموكراتەكان ڤايرۆسى كۆرۆنايان بۆ گۆڕينى هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندى خۆيان و فێڵكردن بەكارهێناوە و رایگەیاند، مێديا بەو هەواڵانەى كە كردوويانە پاڵپشتييان كردوون.
ترەمپ، رەخنەى لەو كۆمارييانەش گرت كە پاڵپشتى تانەكەيان نەكردووە و گوتى، "ئيتر كۆمارييەكان بە 'كۆمارييە لاوازەكان' ناودەهێنرێن".