Hemn Baban
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تی هه‌رێم داوایكردووه سیسته‌م و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش كه پێشتر له پێنج پارێزگا جێبه‌جێ ده‌كرا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نی عێراقی هیچ وه‌ڵام و هاتنهپێشهوهیهكییان نییه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ڵامی چه‌ند پرسێك ده‌داته‌وه كه له‌نێویاندا ئه‌و پشكهیه كه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ره‌شنووسی ساڵی 2019ی عێراق ته‌رخانكراوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "بێگومان ئێمه كێشه‌ی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه، یه‌كێك له هه‌ره كێشه گه‌وره‌كان له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ مه‌سه‌له‌ی بوودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی پێنجی مادده‌ی 21ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌رێم سێ جۆر هێزی ده‌بێت، هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم، هێزه‌كانی پۆلیس، هێزه‌كانی ئاسایش، ئه‌م هێزانه‌ی هه‌رێم به‌شێكن له‌هێزه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، چونكه به‌شێكی خاكی هه‌رێم كه خاكی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵییه ده‌پارێزن و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵیین".
ده‌شڵێت "تێگه‌یشتنه‌كه له‌لای حكوومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بوودجه‌كه له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی خۆجێی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌وه‌ك له بوودجه‌ی سیادی، به‌ڵام چونكه ئه‌م هێزانه به‌شێك له خاك و ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌پارێزن ده‌بێت بوودجهكهیان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی سیادی عێراق بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی بوودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت، چونكه ئێمه جیانه‌بووینه‌ته‌وه له عێراق و هێزێكی ئه‌منیی تایبه‌تمان هه‌بێت و سنوورێكی نێوده‌وڵه‌تییمان هه‌بێت ئه‌و هێزانه بیپارێزن، بۆیه ده‌بێت بوودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی سیادی عێراق بێت و له ده‌ره‌وه‌ی پشكی هه‌رێم".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر درێژه‌ی به قسه‌كانیشی دا و گوتی "ئێمه له یه‌كه‌م رۆژی گفتوگۆكانمانهوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق له‌ساڵی 2006ه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێمه كێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌یه كه به‌ڕاستی ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه و هێزه‌كانی هه‌رێم جیا ده‌كه‌نه‌وه، نه بوودجه‌ی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، نه پڕچهككیان ده‌كه‌ن، نه مه‌شقی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌یه هێزێكی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ نه‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌شێك نه‌بن له هێزه‌كانی فیدڕاڵیی عێراق، دیاره ئه‌مساڵ به‌هه‌مان شێواز، له یاساكانی بوودجه‌ی 2007 تاوه‌كو ئه‌مساڵ و ساڵی 2019ش به‌رده‌وام بڕگه‌یه‌كی نا ڕوون هاتووه له‌مباره‌یه‌وه و جێبه‌جێش نه‌كراوه، بۆ ساڵی 2019ش به‌هه‌مان شێواز هه‌موو هێزه سیادییه‌كان له سنووری 9 تریلیۆن دیناری عێراقییان بۆ دیاریكراوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نها بڕی 37 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه كه ئه‌مه 20 له‌سه‌دی ته‌نها مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نییه، چونكه بوودجه ته‌نها مووچه نییه، پڕچه‌ككردنه، مه‌شقه، خواردنه، مووچه‌یه، ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ردا بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌روو 2 تریلیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه له‌كاتێكدا ئه‌مه دوو ساڵه دامه‌زراون، كه‌چی هێزی پێشمه‌رگه له‌وه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه له‌ساڵی 1992ه‌وه وه‌زاره‌تێكی هه‌یه و هێزی هه‌یه و ناوچه‌یه‌كی فراوان ده‌پارێزێت و له شه‌ڕی داعش رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆییانه‌ی پێشتر هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه كه به‌هۆی رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پاره‌وه له‌و ناوچانه نه‌مان و له‌شوێنی ئه‌مان هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق جێگه‌یان گرتنه‌وه جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه به‌ر له شه‌ڕی داعش پڕۆسه و میكانیزمێكمان هه‌بوو كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو له‌نێوان ئێمه و حكوومه‌تی عێراق به چاودێری و به‌شداریی لایه‌نی ئه‌مریكی، چونكه لایه‌نی ئه‌مریكی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژیی ئه‌منی له‌گه‌لێ عێراق هه‌بوو، رێككه‌وتنه‌كه له هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه له خانه‌قین تاوه‌كو شنگال جێبه‌جێ ده‌كرا و به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی هه‌مانبوو پێش شه‌ڕی داعش له‌ساڵی 2014 بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شمان هه‌بوو هی ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هه‌روه‌ها بازگه‌ی هاوبه‌شمان له‌و ناوچانه كه له دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه وه‌كو دووزخورماتوو و مه‌خمور و ئه‌و شوێنانه و له سنووری پێنج پارێزگا هێزی هاوبه‌ش و ده‌وره‌ییه‌ی هاوبه‌ش و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شمان هه‌بوو، ئێستا ئێمه داوای ئه‌وه‌مان كردووه كه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و سیسته‌م و میكانیزمه‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراقی هیچ وه‌ڵام و هاتنهپێشهوهیهكییان نه‌بووه بۆ ئه‌و بابه‌ته، هه‌روه‌ها هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و نه له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و شێوازه‌ی پێشتر په‌یڕه‌ومان كردووه جێبه‌جێی بكه‌ین یان هاوبه‌شی بكه‌ین له پاراستنی ئه‌و ناوچانه، ئێستا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دابمه‌زرێت و هه‌روه‌ها كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین كه بێگومان شاند ده‌بێت و دانیشتنی ره‌سمی ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی دژ به داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "هاوپه‌یمانمان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه تاوه‌كو ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌یان به هێزێكی سه‌ره‌كی داده‌نا له‌شه‌ڕی دژ به داعش له‌سه‌ر زه‌وی، بۆیه كۆمه‌ڵێك هاوكاریی جیاوازییان به پێشمه‌رگه گه‌یاندووه له هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری پشتیوانی ئاسمان، هاوكاری مه‌شق، هاوكاری پڕچه‌ككردن و دابینكردنی ته‌قه‌مه‌نی، هاوكاری راوێژكاری، هه‌روه‌ها هاوكاریی ماددیش واته به‌شداربوون له مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌م هاوكارییانه هه‌موویان تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و وه‌كو خۆشی ده‌ڕوات، هاوكات هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه بوه‌ستێت یان ببڕێت، چونكه ئێستا به‌رنامه‌ی ساڵی 2019ش دانراوه له‌م هاوكارییانه، ئێستاش هاوپه‌یمانان له بوارێكی زۆر گرنگدا هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كه مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم و چاكسازی كردنه له‌نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".