Rewa Mahmut Hasan
16 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
سەرەتا بەیاننامەیەکی لە چەشنی داواکاری خەڵکی ناوچەکە خوێندەوە و داوای کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە و تووزخورماتوو، دەبێت حکوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان پێکەوە هەنگاو بنێن لە ناوچەکەدا و هاوکات هێزێکی ئەمنی لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە رەوانەی ناوچەی نێوان تووزخورماتوو-عوزێم بکرێت و شارۆچکەی تووزخورماتوو لە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی چۆڵ بکرێت.
لەبارەی ئەو رفاندنانەی کە لە ماوەی دواییدا لە ناوچەکە زیادی کردووە ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە چەند گرووپێکی نایاسایی لەناوچەکەدا خاڵی پشکنینیان داناوە و چەند لایەنێکن کە خوازیارن لە نێوان گرووپ و لایەنەکانی تووزخورماتوو ناوچەکە کێشە دروست بکەن.
فەرماندەی هێزی ئامرلی حەشدی شەعبی مەهدی تاکی رایگەیاند کە ئەگەر بێت و داواکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوە رێگەی سەرەکی کەرکووک - بەغدا بەڕووی هاتوچۆ دادەخەن.
قائیمقامی تووزخورماتوو شەلال عەبدول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: " زێدە لە پێویست گرووپی هێزەکانی لایەنی جیاواز لە تووزخورماتوو هەن. بۆیە ناخوازن کە حکوومەتی ناوەندی هێزی زیاتر رەوانە بکات".
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتی: "هەوڵ دەدرێت خەڵکی ئێمە لەگەڵ یەکتردا بەشەڕ بێن. بەپێچەوانەوە لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا، خەڵکی ئامرلی هاوکار بوون لە رزگارکردنی ئەو کەسانەی رفێنراون بەڵام هاوکات رێگە بەکەسیش نادەین لە سنووری شارۆچکەکەماندا، رێگای هاتوچۆ دابخات".