Sangar Hamad Azeez
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار گوتی: "تەنیا سێ چوار گوند ماوە لە عەفرین. دەوروبەری حەلەب ماوە ئەوانیش کۆنترۆڵ بکەین، عەفرین بە تەواوەتی پاکدەکرێتەوە".
ئاکار بەشداری لە کۆنفرانسی "تورکیا و سیاسەتی ئاسایشی جیهانی و پەروەردە" کرد کە لە هۆڵی کۆنفرانسی خوێندنی باڵا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئاکار باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و گوتی: "تەنیا سێ چوار گوند ماوە لە عەفرین. دەوروبەری حەلەب ماوە ئەوانیش کۆنترۆڵ بکەین، عەفرین بە تەواوەتی پاکدەکرێتەوە".
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: "تا لهچالاكیخستنی دوایین تیرۆریست، ده‌ڵێین ئه‌و كاره بەردەوام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بمرین شه‌هید و بمێنین غازیین، ئه‌مه كۆتایی نییه. هه‌موو هاوڕێیانمان ئه‌مه له‌ناخه‌وه ده‌ڵێن. ئه‌م خه‌باته به‌رده‌وامه. ئینشائه‌ڵڵا به سه‌ركه‌وتوویی به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نین".
سەبارەت بە تونێل و حه‌شارگه‌كانی ژێر زه‌ویی عه‌فرین، سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا، خوڵوسی ئاكار گوتی: "ئه‌و حه‌شارگانه كارێک نییه تیرۆریستان پێیان ئه‌نجامبدرێت. به‌بێ ژیریی ده‌وڵه‌تێک، به‌بێ خزمه‌تگوزاریی ئه‌ندازیاری، به‌بێ به‌رنامه‌ڕێژیی و پڕۆژه، هیچ ئه‌گه‌رێك نییه ئه‌مانه به‌ته‌نها ئه‌و كاره‌یان پێ ئه‌نجامبدرێت."
ئاکار ئاماژەی بەوەکرد کە دەکرا زۆر زوتر کۆتای‌یان بەو ئۆپەراسیۆنە هێنابا بەڵام رەچاوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل کراوە و گوتی: "سەربازانمان نیشانیاندا کە دڵیان چەند پاک و بێگەردە و دەکرا ١٥ رۆژ زووتر ئەو عەفرین پاکبکرابایەوە یاخود مانگێک زوتر بەڵام کە ئۆپەراسیۆنی سوور تەنیا لەبەر ناڵەی منداڵێک ١٥ رۆژ ئۆپەراسیۆنیان دواخست".
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زۆر بە هەستیاری کاریان کردووە تاکو هاووڵاتیانی سڤیل نەبنە قوربانی و گوتی: "چەکدارانی تیرۆریست هەوڵیان دەدا بە جلوبەرگی مەدەنی شەر بکەن و کاتێکیش دەکوژران وێنەیان دەگرتن و وایان بە رای گشتی نیشاندەدا کە گوایە هاووڵاتی سڤیل کوژراوە. ئێمە زۆر بە هەستیارانە مامەڵەمان کرد تا خوێنی هیچ هاووڵاتییەکی بێ‌تاوان نەرژێت".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار راشیگەیاند کە لە تۆڕی میدیایی تەرەتە بە زمانی کوردی و عەرەبی بە دەیان جار راگەیاندراو بڵاو کرایەوە تیایدا ئاماژە بەوە کرا کە تیرۆریستان دەتوانن خۆیان رادەست بکەنەوە و هەروەها لە راگەیەندراوەکاندا جەخت لەوەش دەکرایەوە کە هاووڵاتیانی سڤیل خۆیان بە دووربگرن لە تیرۆریستان".