Aziz Aslan,Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2017
دیاربه‌كر - AA\
دۆسیه‌ی داواكاریی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی دژی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئاماده‌كراوه كه له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا به‌ندكراوه. له دۆسیه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی دانانی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌كانی دیاربه‌كر بڵاوی كردبووه‌وه، ده‌میرتاش به "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار و هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" تۆمه‌تباركراوه.
له دۆسیه‌كه‌دا كه له لایه‌ن داواكاری گشتیی دیاربه‌كره‌وه ئاماده‌كراوه، وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه لە 15ی ئابی 2016دا، ده‌میرتاش له‌باره‌ی دانانی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌كانی ده‌به‌په له‌چوارچێوه‌ی یاسای باری نائاساییدا، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سازداوه و روونكردنه‌وه‌ی داوه.
هه‌روه‌ها دۆسیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌میرتاش له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سووكایه‌تیی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه.
دۆسیه‌كه بە پێی مادده‌ی 83ی ده‌ستووری توركیا داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ده‌میرتاش ده‌كات به مه‌به‌ستی ناردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه.