Heman Hussein Yaseen
04 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
هه‌ولێر - AA
له كۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی كاتی پێكهێنا به بەمەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ لامەركەزییەتی كارگێڕی و دارایی بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ سنووری جوگرافی ئەنجوومەکه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكهوتهوه، پسپۆڕێكی بواری یاسای ده‌ستووریی ئه‌م بابه‌ته به پرسێكی سیاسیی ده‌زانێت و پێشی وایه كه نا تێگه‌یشتنێكی یاسایی هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه.
مامۆستا له كۆلێژی یاسا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب له دیمانه‌یه‌كی ئاژانسی ئانادۆڵودا سه‌باره‌ت به‌م پرسه گوتی: ''سیستەمی ئیداری له هه‌رێمی كوردستان و له عێراقیش به‌گشتی له‌ڕووی ئیدارییه‌وه لامه‌ركه‌زییه، عێراق یاسای ژماره ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٩ی هه‌مواركراوی هه‌یه كه تایبه‌ته به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هه‌رێمی كوردستانیش یاسای ژماره سێی ساڵی ٢٠٠٩ی هه‌مواركراوی هه‌یه كه تایبه‌ته به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه ته‌ئكید له‌سه‌ر پڕه‌نسیپی لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداریی ده‌كاته‌وه بۆ یه‌كه خۆجێیی و ئیدارییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماددەی پێنجی یاسای ژماره سێی ساڵی ٢٠٠٩ی هه‌مواركراوی هه‌رێمی كوردستان زۆر روونه کە ته‌ئكید له‌وه دەکاتەوە، هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات، ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌و پهیڕهوانهش ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌پێی بنه‌ماكانی لامه‌ركه‌زییه‌ت كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تدا''.
دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب له‌باره‌ی ورووژاندنی بابه‌تی لامه‌ركه‌زییه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته گوتی: ''به بۆچوونی من، ئه‌م پرسه پرسێكی سیاسییه، بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسیی ئه‌م پرسه ده‌ورووژێندرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه له كوردستاندا سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ندێك ئیشكالییاتیان هه‌یه له بابه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دارایی یان سامانی سروشتیی كه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیووه ئیداره‌ی بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش دوو هۆكاری هه‌بووه، یه‌كێكیان ناكارامه‌یی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌ك پێویست به‌كاری چاودێری و كارگێڕیی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون، دووه‌میان پرسی سه‌رپه‌رشتیی دارایی پارێزگاكان ناكۆكه له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره سێی ساڵی ٢٠٠٩ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌نگاو و بڕیارێك كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌یده‌ن، نابێت دژبە یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كێشه‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌بۆچوونی من به‌شێكیش له ناتێگهیشتنهوهیه، ئه‌گه‌رنا یاسا زۆر روونی كردووه‌ته‌وه كه سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت له هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه بڵێی لامه‌ركه‌زییه‌تێكی ته‌واو و بێ كێشه هه‌یه، چونكه كێشه و كه‌موكوڕیی هه‌یه و ته‌جاوزات هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان، له‌سه‌ر ئیداره خۆجێییه‌كان، به‌ڵام ناتوانین تانه له سیسته‌می ئیداریی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و بڵێین سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زییه، ئه‌م جه‌ده‌له ده‌بێت ره‌تبكرێته‌وه، پڕه‌نسیپی لامه‌ركه‌زیی به‌ركاره له هه‌رێمی كوردستان''.
مامۆستا له كۆلێژی یاسا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب له به‌شێكی دیمانه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی لامه‌ركه‌زیه‌ت و خواستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی: ''له‌ڕووی یاسای ده‌ستووریی و یاسای ئیدارییه‌وه دوو جۆر لامه‌ركه‌زییه‌ت هه‌یه، یه‌كێكیان لامه‌ركه‌زییه‌تی سیاسییه كه له یاسای ده‌ستوورییدا پێی ده‌گوترێت فیدراڵی، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان كه لامهركهزیهتێكی سیاسیی هه‌یه له چوارچێوه‌ی عێراقدا، واتا لامه‌ركه‌زییه‌تی سیاسیی بریتییه له دابه‌شكردنی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه له‌سه‌ر ناوچه و هه‌رێمه جیاوازه‌كانی وڵات‌دا، جۆری دووه‌م كه پێی ده‌گوترێت لامه‌ركه‌زیی ئیداریی بریتییه له دابه‌شكردنی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه ئه‌ویش ئیداره‌یه له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی وڵات، هه‌روه‌ها دوو شێوه‌ی سیسته‌می ئیداریشمان هه‌یه، یه‌كێكیان پێی ده‌گوترێت شێوه‌ی لامه‌ركه‌زی، شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه سلێمانی زیاتر داوای ئه‌و ده‌كات ئه‌ویش واتا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا، ئه‌مه دژی بنه‌مایه‌كه كه بنه‌مای چاودێری و سه‌رپه‌رشتییه له‌سه‌ر دامه‌زراوه خۆجێییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ناكرێت ئیداره‌یه‌ك هه‌بێت كه چاودێریكردنی ناوه‌ندی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، له‌م جۆره‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای ده‌كات كه من پێموانییه تێگه‌یشتنی یاساییان هه‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا، واتا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بێت و چاودێری له‌سه‌ر كاروباره‌كانیان دانه‌نێت، هه‌رچه‌نده بۆخۆیان كه‌وتوونه‌ته ژێر چاودێریی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام له رووی ئیدارییه‌وه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند جۆرێك له چاودێری بخاته سه‌ر ئیداره خۆجێییه‌كاندا''.
دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب گوتیشی: ''ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان هه‌بێت له كاروباره‌كانی كارگێڕی و دارایی، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی فیدراڵییه‌ت ناگونجێت و ره‌نگه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایانه بخاته ژێر به‌كارهێنانی خراپی ده‌سه‌ڵاته‌وه، چونكه ئێمه ئه‌زموونی پێشترمان هه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واویان هه‌بوو، خراپ به‌كاریان هێنا تا ئه‌وكاته‌ی یاسایه‌ك ده‌رچوو كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان سنووردار كرد، ئه‌وه‌ی گرفته، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بۆخۆیان ناكاران، یاسای ژماره سێی ساڵی ٢٠٠٩دا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌بێت میزانییه‌ی پارێزگا په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام كام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا توانیوویه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ دیاریكردنی میزانییه‌ی پارێزگاكه‌ی خۆی، خۆ هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگا ناگه‌ڕێته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌ندێك داهات هه‌یه ده‌بێته بوودجه‌ی ته‌شغیلی و له پارێزگاكان به‌كاردێته‌وه، كێشه‌كه له نا كارایی ئهنجوومهنهكانه''.
مامۆستا له كۆلێژی یاسا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب پێیوایه ئه‌م بابه‌ته پرسێكی سیاسییه و بۆ سهقاڵكردنی خه‌ڵك ده‌ورووژێندرێت به‌تایبه‌ت كه ئێستا كۆمه‌ڵێك قه‌یران هه‌یه و گوتی: ''به بۆچوونی من پرسێكی سیاسییه بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكە، ئه‌گه‌رنا له یاسای ژماره سێ زۆر به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێكراوه، پێویستی به‌وه هه‌یه له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دروستی كردووه هیچ دهسهڵاتێكییان نابێت و سه‌ره‌نجام ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان''.
دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب گوتیشی: ''پێموایه ئه‌م بابه‌ته شه‌ڕێكی سیاسییه، چونكه ته‌نها له‌كاتی بوونی قه‌یرانه‌كان ئه‌م بابه‌ته ده‌ورووژێندرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌مان بابه‌تی ورووژانده‌وه و ئێستاش كه گرفتێكی سیاسیی هه‌یه به تایبه‌ت له‌نێوان پارتی دیموكراتیی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفتی قه‌یرانی مووچه و بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌یه دووباره ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بابه‌ته‌كه ده‌ورووژێنێته‌وه و بۆ ده‌سكه‌وتێكی سیاسیی و بۆ لایه‌نێكی سیاسیی، بۆیه من پێموایه هیچی لێ سه‌وز نابێت و مادام هه‌موو رێگاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه ئه‌م شه‌ڕه به زیاد ده‌زانم''.
مامۆستا له كۆلێژی یاسا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، دكتۆر هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب له كۆتایی دیمانه‌كه‌دا، جه‌ختی کردەوە كه ئه‌مه پرسێكی سیاسییه و ئه‌وه‌ی خستە روو كه بابه‌تی لامه‌ركه‌زییه‌ت پێویسته ته‌واو روون بكرێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''ده‌بێت ئه‌وه روونبێته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسی لامه‌ركه‌زیی سیاسیی ده‌وێت بۆخۆی یان لامهركهزییەتی كارگێڕیی ده‌وێت بۆ سلێمانی، ده‌بێت ئه‌مه یه‌كلایی بكرێته‌وه، به بۆچوونی من ئه‌مه شه‌ڕێكی سیاسییه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێی سیاسیی هه‌ڵبژارد، ده‌یه‌وێت ململانێ سیاسییه‌كانی به‌هێز بكات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتیی كوردستان، ده‌یه‌وێت شه‌ڕ بۆ ئه‌وه بكات كه گوایا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی بۆ سلێمانی بگێڕێته‌وه، بۆیه ئه‌مه شه‌ڕێكی زیاده‌یه چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانی به‌وه‌ناوه كه ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ ده‌كاته‌وه بۆ چه‌سپاندنیشی كار ده‌كات و ئه‌م كابینه‌یه‌ش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت رۆتینیاتی ئیداریی له كوردستان بمێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر وابێت پارێزگاكانی دیكه‌ش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه و ئه‌مانه گرفتێكی گشتگیرن و بچووككردنه‌وه‌ی له شتێك‌دا بۆ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسییه''.