Sarmand Hameed
11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە پێگەیشت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا کازمییەوە کردووە و لە میانیدا پیرۆزبایی ئاراستەکردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی حکوومەتی عێراق.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی کردووە بۆ پیرۆزباییەکەی و جەختی لە رژدبوونی عێراق لەسەر بنیاتنانی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ ئەمریکا کردووەتەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە "عێراق وڵاتێکی بەهێز و گرنگە و رۆڵی کاریگەر دەبینێت لە ناوچەکە، هەروەها فاکتەری سەقامگیریی هەرێمیی و نێودەوڵەتییە".
ترمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا لەگەڵ بەهێزترکردنی بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێزدایە لە نێوان هەردوو وڵات و ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیووە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی ئابووری پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رێککەوتوون لەسەر فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەبواری بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هەروەها باسیان لە هەنگاوەکان بۆ رەخساندنی هەلی وەبەرهێنانی ئابووری کردووە بەجۆرێک کە خزمەت بە هەروو وڵات بگەیەنێت.