Fahrettin İbrahim
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له میانه‌ی پێشوازیكردنی له سێر ئالن دانكن په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و نێرده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پارێزگاران (CMEC)، كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، رایگه‌یاند، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی عێراق نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و هه‌ڵه مێژووییه‌كانه، كه وایكردووه هیچ كاتێك سه‌قامگیر و جێگیر نه‌بێت.
بەپێی هەواڵێک کە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، له‌و دیداره‌دا به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه و نیگه‌رانییه‌كانی گه‌لی كورد و یارمه‌تی و هاوكاری به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان كرا. له به‌رامبه‌ردا سێر ئالن رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له نیگه‌رانی و ویستی گه‌لی كورد تێده‌گه‌ن.
مه‌سرور بارزانی پوخته‌یه‌كی له مێژووی سیاسی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه باس كرد و پێداچوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌شی بۆ به‌دیهاتنی سه‌قامگیری به پێویست دانا، كه سیستمی فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتوو، به‌رده‌وام كاره‌سات به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی به به‌ره‌نجامی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و سیستمه دانا.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه له به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و ویستی گه‌لی كوردستانی به‌رامبه‌ر ئایندهی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو، كه وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێزی سه‌قامگیریی، هاوكات گه‌ره‌نتیشه بۆ خۆپاراستن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه له ئاینده‌دا روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و مافه سرووشتییه‌ی گه‌لی كورد، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام ئه‌وه‌ی له توانای دابوو بۆ بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی كردوویه‌تی، به‌و مه‌رجه‌ی هاوتا و هاوبه‌ش بێت به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی به‌غدا به فه‌رامۆشكردنی ده‌ستوور و بڕینی قووتی خه‌ڵك و ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند و گوتی: "ئه‌گه‌ر عێراق هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی راسته‌قینه قبووڵ نه‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش پاشكۆیه‌تی ره‌تبكاته‌وه، كه‌واته ده‌بێ له نێوان هه‌ردوولادا میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ببنه دوو هاوسێی باش چونكه ناكرێ هه‌رێمی كوردستان باجی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه بدات".