ئەنقەرە
ئەمڕۆ پێنجشەممە (جۆن کیری) وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو (سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی روسیا لە جێنف کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە پێشنیاری روسیا لە بارەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی چەکی کیمیایی سوریا.
بەگوێرەی ھەواڵێکی (ئاژانسی ئیتەرتاس)ی روسیا، مۆسکۆ بۆ چاودێریکردنی چەکی کیمیایی سوریا پرۆژە پێشنیاری خۆی داوەتە دەستی ئەمریکییەکان و وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاتر تاوتوێ بکرێت.