ههولێر
پەرلەمانی كوردستان، بەهاوكاری سەنتەری گواستنەوەی خوێن، هەڵمەتی خوێن بەخشینی ئەنجامدا.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، یوسف محەمەد و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، فەخرەدین قادر پشكنینی خوێنیان ئەنجامدا و دواتر چوونە ژوورەوە خوێنیان بەخشیە تووشبوان بە نەخۆشی تەلاسیمیا.
یووسف محەمەد پلەی خوێنی زیاتر لە سەد بوو هەروەها فەخرەدین قادریش لە نەوەد زیاتر بوو بەوەش توانیان خوێن ببەخشن.
ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندان و پەرلەمانتاران و مێدیاكارانیش خوێنیان بەخشی.
سەرۆكی كۆمەڵەی تەلاسیمیا دڵزار عەبدولرەحمان بۆ ئانادۆڵو گوتی: "رۆژانە پێویستمان بە 40 بتڵ خوێن هەیە ئەو نەخۆشخانەش پێوییستە مانگانە بتڵێك خوێنیان تێ بكرێت".
هەروەها گوتیشی: "لە شاری هەولێر 800 كەس نەخۆشی تەلاسیمیایان هەیە هەروەها لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان 2500 تووشبوو بەنەخۆشی تەلاسیمیا هەیە".