Sarmand Hameed
14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له عومه‌ری سه‌يد عه‌لى كرد بەبۆنەی دووباره هەڵبژاردنەوەی به رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانيدا بۆ خواست.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچيرڤان بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ڕێكخه‌رى گشيتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه ناوبراو به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تيمى تازه‌ى سهركرايهتيى بزووتنه‌وه‌كه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست.
لە لاى خۆيه‌وه ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عومه‌رى سه‌يد عه‌لى پێزانينى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.