نایرۆبی
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ کینیا بەشدار لە لوتکەیەکدا کرد و ئاماژەی بەوەکرد ئەفریقا یەکێکە لەو ناوچانەی جیهان کە بە خێراترین شێوە گەورە دەبن.
باراک ئۆباما کە گوتەی دەستپێکی 6مین لوتکەی سەرۆکایەتیکردنی کارەکانی لە نایرۆبی پایتەخت پێشکەشکرد، کە لوتکەکە لەلایەن ئەمریکا و کینیاوە میوانداری دەکرێت، ئاماژەی بەوەکرد ئەفریقا یەکێکە لەو ناوچانەی جیهان کە بە خێراترین شێوە گەورە دەبن و گوتی: "ئیتر خەڵکی ئێرە لەدەست نەبوونی رزگاریان دەبێت''.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی روونکردەوە کە نیوەی ئەو ١ ملیار دۆلارەی لەلایەن ئیدارەی وڵاتەکەی، وەزیرە ئەمریکییەکان و دەستە و خێرخوازانەوە کۆکراوەتەوە لە فەراهەمکردنی کاردا بۆ ئەو ژن و گەنجانە بەکاردەهێنرێت کە بەرەوڕووی ناڕەحەتییەکان بوونەتەوە.
ئۆباما باسی لەوەکرد کە پێویستە ژنان زیاتر بەشداری لە ژیانی کاردا بکەن و گوتی: "ئەگەر بێتوو نیوەی هەڵبژاردنەکەتان نەیەتە نێو یارییەکەوە، ئەوا ئەوە مانای ئەوەیە کە کێشەیەک بوونی هەیە''.
لای خۆشیەوە سەرۆکی کینیا ئوهورو کێنیاتتا بەهێنانەوەی نمونەی ئەو هێرشە چەکدارییەی کە لە ساڵی ٢٠١٣دا کراوەتە سەر ناوەندێکی بازاڕکردن، ئاماژەی بەوەکرد کێشە تەناهییەکانی ئەفریقا وێنایەکی خراپی سەبارەت بە کیشوەرەکە درووستکردووە.
کێنیاتتا گوتی: "هیوادارم سەردانەکەی ئۆباما، ئەو وێنایە سەبارەت بە کینیا و ئەفریقا بگۆڕێت''.
کینیا ئوهورو کێنیاتتا ئاماژەی بەوەشکرد ئەفریقا کە خاوەنی هەلی بێ شوومارە نوێترین ناوچەی جیهان و ئەو ناوچەیەیە کە زۆرترین بەڵین سەبارەت بە داهاتوو دەدات.
ئۆباما کە دوێنێ هاتووەتە نایرۆبی، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەیدا کۆبووەوە. بەهۆی سەردانەکەی ئۆباماوە رێوشوێنی ئەمنی توند و تۆڵ لە پایتەخت گیراوەتە بەر و ژمارەیەک شەقام بەرووی هاتوچۆدا داخراون.
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا رۆژی یەکشەممە ئۆباما گوتەیەک پێشکەشی گەلانی کینیا دەکات و دواتر بەرەو ئەسیۆپیا بەڕێ دەکەوێت. لەو وڵاتەش چاو بە سەرۆکوەزیرانی ئەسیۆپیا هایلێماریام دێساڵێن دەکەوێت و رۆژی سێ شەممە لە یەکێتی ئەفریقا گوتەیەک پێشکەش دەکات.
ئۆباما کە لە ماوەی سەرۆکایەتیدا ٤ جار سەردانی ئەفریقای کردووە، وەک ئەو سەرۆکەی کە زۆرترین جار سەردانی ئەفریای کردووە دێتە ئەژمارکردن.