Sarmand Hameed
15 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.
هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ ھەینی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە تورکیا.