Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ریاز - AA
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه SPA، شا سه‌لمان بن عه‌بدالعه‌زیز و شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان به سه‌لاحی كوڕی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی-یه‌وه كردووه و سه‌ره‌خۆشییان لێكردووه.
شا سه‌لمان و بن سه‌لمان به جیاجیا په‌یوه‌ندییان به سه‌لاحه‌وه كردووه و سه‌ره‌خۆشییان له خێزانی خاشقچی كردووه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌لاحیش سوپاسی كردوون.
حكوومه‌تی سعودیه رایگه‌یاندبوو، رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی كه دوای ئه‌وه‌ی 2ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له ئیستانبوڵ و دواتر نه‌بینرایه‌وه، له‌نێو بیناكه‌دا له‌ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سعوودیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.